Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 19:48

دەستەی دەسپاکی له‌گه‌ل لێبووردنی گشتی نیه‌

دەستەی دەسپاکی: زیاتر لە 200 کەیسی گەندەڵی لەبەردەستمانە
کوردستان TV
100%

بەپێی نووسراوێکی دەستەی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستان کە لە ڕۆژی 19/11/2017 ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانی کردووە، ئاماژە بەوە دراوە کە ئه‌وان لێبووردنی گشتی بە دیاردەیەکی خراپ دەزانن و تەنیا لەو وڵاتانەدا هەیە کە ”سەروەریی یاسا وەک پێویست نییە“، هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە لێبووردنی گشتی ڕێگری لەوە دەکات، تاوانباران سزاکەیان تەواو بکەن.

لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا ، د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکیی هەرێمی کوردستان داوای لە پەرلەمانی کوردستان کردووە، ئەو تاوانبارانەی گەندەڵی کە بڕگەی حەوتەمی ماددەی یەکەم و ماددەکانی چواردە و پازدەی یاسای دەستەی دەسپاکی ژمارەی 3ی ساڵی 2011ی هەموارکراو دەیانگرێتەوە، لە حاڵەتی دەرکردنی یاسای لێبووردنی گشتی لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، بەر لێبووردنی گشتی نەکەون. 

ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە بوونی ناوی ئەو تاوانبارانە لە لیستی ئەوانەی بەر لێبووردنی گشتی دەکەون، ”هاندەرێکی گرنگ دەبێ بۆ تاوانبارانی گەندەڵی و سەرجەم ماندووبوونی دەستەی دەسپاکی، دیوانی چاودێریی دارایی، داواکاری گشتی و دەسەڵاتی دادوەری بە کارکردن لەسەر ئەو کەیسانە کە بە سەدانە، بە هەدەر دەدات، لە کاتێکدا کە سەرجەم کوتلەکانی پەرلەمان بەردەوام جەخت لەسەر دژایەتیی گەندەڵی دەکەنەوە“.

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە ھەریمی كوردستان،  ڕاشیگەیاند" زیاتر لە 200 کەیسی گەندەڵی لەبەردەستمانە و زۆرینەی کەیسەکان لە قۆناغی دادگاییکردن دان و لە ماوەی ڕابردوودا چەند کەسێک لەسەر کەیسی گەندەڵی دەستگیر كراون و دادگایی کراون، چەند کەیسێکیش لەبەردەستمانه‌، لەوانە خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات و بەھەدەردانی ماڵی گشتی و وەرگرتنی بەرتیل و جۆری تر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.