Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:58

چیک پشتگیری بڕیاری ترەمپ بۆ ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل دەکات

لوبومیر زاوراليک، وەزیری دەرەوەی چیک
کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی چیک، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە كه‌ کۆماری چیک، دان بە قودسی رۆژئاوادا دەنێت، وەکو پایتەختی ئیسرائیل.

لوبومیر زاوراليک، وەزیری دەرەوەی چیک، رایگەیاندووە، گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس، لەسەر بنەمای ئەنجامی گفتوگۆکان دێت لەگەڵ ھاوبەشەکانیان لە ناوچەکەو جیھان".

زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی چیک، لەمانگی حوزەیرانی رابردوو، دەنگیان دا لەسەر بڕیاری دانپێدانان بە قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل.

بڕیارەکەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەبارەی ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل، کاردانەوەی جیھانی لێکەوتەوەو زۆرینەی وڵاتە عەرەبیی و جیھانییەکان دژی ئەو بڕیارە وەستانەوە.

رۆژی چوارشەممە 6-12-2017 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، (قودس) ئۆرشەلیمی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساندو داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد کار بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس بکات. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.