لیژنه‌ى رۆشنبیریى و راگه‌یاندن و هونەر له په‌رله‌مانی كوردستان، بەدواداچوون بۆ ئەو 20 ملیار دینارە ده‌كات کە تەرخان کرابوو بۆ ژێرخانى رۆشنبیریى شارى سلێمانى.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2017/12/7، لیژنه‌ى رۆشنبیرى و راگه‌یاندن و هونەر له په‌رله‌مانی كوردستان، بە سه‌رپه‌رشتیی (فه‌رحان جه‌وهه‌ر) سەرۆکى لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیاردەر و زۆربه‌ی ئەندامانى لیژنەكه کۆبوونەوەى ئاسایى خۆى ئەنجام دا.
لە سەرەتاى کۆبوونەوەكه‌دا ئەو نووسراوانەى کە ئاراستەى لیژنەكه کرابوون، وەڵام درانەوە، هەروەها دانانى بەرنامەى کۆبوونەوەى هەفتانەى لیژنەکەكه دیاری كرا. لە بەشێکى تر‌ى کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا بەدواداچوون بۆ ئەو 20 ملیار دینارەى کە پەرلەمانى کوردستان تەرخانى کردبوو بۆ بونیادنانى ژێرخانى پایه‌ته‌ختى رۆشنبیری (شارى سلێمانى) بكات.
هه‌ر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر بەدواداچوونى کارى دەزگاکانى راگەیاندن و چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەى دێنە بەردەم کارى راگەیاندن لە هەرێمى کوردستاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.