Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:36

ناپۆلی نه‌یتوانی پلیتی قۆناغی شازده‌ به‌ده‌ست بێنێت

بۆ دواجار توانی تاكه‌ سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ست بێنێت
کوردستان TV
100%


یانه‌ی ڤاینۆردی هۆله‌ندی بۆ دواجار توانی تاكه‌ سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ست بێنێت و براوه‌ی یاری به‌رامبه‌ر ناپۆلی بێت كاتێك له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری ئه‌و یانه‌ ئیتالیه‌ی كرد.

ئه‌ركی ناپۆلی ئه‌سته‌م بوو بۆ گه‌یشتن به‌قۆناغی 16 ، ناپۆلی ده‌بوایه‌ له‌م یاریه‌ براوه‌ بووایه‌ و له‌هه‌مان كاتیش شاختار به‌جیاوازی گۆلێكی زۆر دۆراندبای ، به‌ڵام چانس یاوه‌ری ناپۆلی نه‌بوو به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌تاكه‌ گۆلێك به‌ ڤاینۆرد دۆرا.

له‌ده‌ست پێكی یاریه‌كه‌ ناپۆلی به‌برواو متمانه‌ هاته‌ نێو یاریگا و له‌خوله‌كی 2 یاریزان بیوتر زیلینسی گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ناپۆلی تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ردا ڤاینۆرد خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌دا تا له‌خوله‌كی سی و سێی یاریه‌كه‌ نیكۆلای یۆرگینسین گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونی تۆماركرده‌وه‌.

دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه‌ به‌درێژایی یاریه‌كه‌ هه‌ردوولا به‌هێزه‌وه‌ یاریان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی گۆڵی دیكه‌ تۆمار بكه‌ن، ئه‌وه‌بوو له‌خوله‌كی نه‌وه‌دی یاریه‌كه‌ یاریزانی ڤاینۆرد جیرمیه‌ جیستی توانی گۆڵی دووه‌م بۆ ڤاینۆرد تۆمار بكات و براوه‌ی یه‌كه‌م یاری بن له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ و ناپۆلیش نه‌یتوانی پلیتی قۆناغی شازده‌ به‌ده‌ست بێنێت.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.