Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:35

تۆتنهام له‌پێشه‌نگی گرووپه‌که‌ی مایه‌وه‌

ریال مه‌درید له‌پله‌ی دووه‌م دێت به‌سێزده‌ خاڵ.
کوردستان TV
100%


تۆتنهامی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ئهبویلی قوبرسی كردو له‌خوله‌كی بیستی یاریه‌كه‌ یاریزان فرناندۆ لۆرینتینی توانی گۆڵی یه‌كه‌م بۆ یانه‌ی تۆتنهام تۆمار بكات.

تۆتنهام به‌رده‌وامبوو له‌گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر گۆڵی تیپی میاوان تا له‌خوله‌كی سیو و حه‌وت سۆن هیۆنگ مین گۆڵی دووه‌میشی بۆ یانه‌ی تۆتنهام به‌ده‌ست هێناو گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه‌ به‌كۆتا هات.

له‌گێمی دووه‌م ئاستی یاریه‌كه‌ مام ناوه‌ندی بوو یانه‌ی ئه‌بویل به‌رگری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی گۆڵی زیاتری له‌سه‌ر تۆمار نه‌كرێت، له‌خوله‌كی هه‌شتا یاریزانی تۆتنهام جۆرج كیڤن توانی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ گۆڵی تیپی به‌رامبه‌ر و گۆڵی سێیه‌م و دلنیایی تۆمار بكات.

به‌و ئه‌نجامه‌ تۆتنهام هه‌ر له‌پێشه‌نگی گرووپه‌كه‌ی مایه‌وه‌ به‌ شازده‌ خاڵ و ریال مه‌دریدیش له‌پله‌ی دووه‌م دێت به‌سێزده‌ خاڵ.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.