هه‌رچه‌نده تا ێستا یه‌كلای نه‌بۆته‌وه كه ئایا ئه‌وه‌ی له ئاسمانی پایته‌ختی هند بارییه‌وه پاشماوه‌ی مرۆڤه یان پیسایی باڵنده كۆچكه‌ره‌كانه، به‌ڵام دانیشتوانی نیوده‌لهی پایته‌ختی هند سكاڵای خۆیان پێشكه‌شی ده‌زگا حكومیه‌كان كرد له‌باره‌ی روودانی ئه‌م حاڵه‌ته له‌ئاسمانی نیوده‌لهی .
دادگای سه‌وزی نیشتمانی داوای له لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی كردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه چونكه زۆربه‌ی پیسایی بارینه‌كه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نیوده‌لهی بووه گومان ده‌كرێت كه فرۆكه‌كان له‌ئاسمان پاشماوه‌ی مرۆڤه‌كان فرێبده‌بدنه‌وه خواره‌وه .
شایانی باسه ساڵی رابردوو له هه‌مان وڵات حاڵه‌تێكی وه‌ها روویدا به‌ڵام رووننه‌بووه ئاخۆ پیسایی مرۆڤ بووه یان هی باڵنده‌كان.
سه‌رچاوه/روسیا ئه‌لیوم
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.