سه‌رچاوه ته‌كنه‌لۆژیه‌كان هۆشداریهكیان بڵاوكردۆته‌وه ، بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌پی تۆڕی په‌یوه‌ندیی (واتس ئاپ) ، كه تێیدا له كردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی مه‌ترسیدار، ئاگاداریان ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه ته‌كنه‌لۆژیه‌كان هۆشداریان داوه بۆ به‌كارهێنه‌رانی واتس ئاپ، كه تێیدا باس له‌وه ده‌كرێت، چه‌ند هاكه‌رێكی نه‌ناسراو، دووباره لینكێكی ساخته، به ژماره‌ی نه‌ناسراو بۆ به‌كارهێنه‌رانی واتس ئاپ ده‌نێرن، ئه‌و لینكه‌ش به مه‌به‌ستی دزینی ژماره‌ی حیسابی بانكی ئه‌و كه‌سه‌یه.
له نامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، كه بهشداریكرنت له بانك به‌سه‌ر ده‌چێت و پێویسته له ڕێگه‌ی ئه‌و لینكه‌وه نوێی بكه‌یته‌وه، به‌ڵام ئه‌و لینكه ساخته‌یه و ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه، ژماره‌ی بانكت بدزرێت و پاره‌كانت ببردرێت.
وه به‌پێی سه‌رچاوه‌كان به كردنه‌وه‌ی ئه‌و لینكه ساخته‌یه ئه‌گه‌ر هه‌یه مۆبایله‌كه‌ت هاك ببێت و تێك بچێت، هه‌روه‌ها وێنه، ڤیدیۆ و فایله تایبه‌تییه‌كانت بدزرێن.
بۆ خۆپاراستن له‌و رێگایه مه‌ترسیداره ئه‌و نامه ساخته‌یه یان نامه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌و نامه ساختهیهت بۆ هات، به‌خێرایی بیسڕه‌وه و هه‌رگیز مه‌یكه‌وه.
سه‌رچاوه/ تێك ئای
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.