دوایی بڵاوبوونه‌وه‌ی هێنانی ژنی چواره‌م له‌لایه‌ن عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌نگۆی زۆری لێكه‌وته به‌تایبه‌تی له‌و ساته‌وه‌خته كه كوردستانیان بارێكی سه‌خت ده‌گوزرێنن.
قومریه شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی سكرتێری خوشكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت: عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان هیچ تاوانێكی نه‌كردووه كه ده‌یه‌وێت ژنی چوارم بهێنێت، چونكه ئایینی ئیسلام ڕێگه‌ی پێداوه و دواجار ئه‌وه بابه‌تێكی كه‌سییه په‌یوه‌ندی به‌خودی خۆیه‌وه ھه‌یه به‌ڵام داوای لێده‌كه‌ین، مافی ژنه‌كانی دیكه‌ی پێشێل نه‌كات.
هه‌روه‌ها قومریه شێخ ده‌ڵیت: پێشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه ئه‌میری كۆمه‌ڵ، مافی ژنه‌كانی دیكه‌ی پێشێل نه‌كات و جیاوازی له‌نێوان هیچ یه‌كێك له ژنه‌كانی نه‌كات، نمونه‌یه‌كی جوان پێشكه‌شی هاوسه‌ره‌كانی بكات چونكه ئێمه وه‌ك ڕێكخراوی كۆمه‌ڵ خۆمان به داكۆكیكار له مافی ئافره‌تان ده‌زانین،ئایینی پیرۆزی ئێسلام ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر دادگه‌ر نین یاخود ناتوانن مامه‌ڵه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ ھاوسه‌ره‌كه‌تان بكه‌ن، باشتره ته‌نیا یه‌ك ژنتان هه‌بێت، به‌ڵام دیاره ئه‌میری كۆمه‌ڵ له‌خۆی ڕاده‌بینێت.
سه‌رچاوه /باس نیوز
كوردستان تیڤی /كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.