كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
هه‌موو وڵاتێك چه‌ندین دروشم و هێما و ناسنامه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه زۆر جاریش سیاسییه‌كان یان زاناكان یان وه‌رزشوانان یان هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبه‌كان ده‌بنه دروشم و هێمای ئه‌و وڵاته، فه‌ڵستینیه‌كان به‌هۆی بارودۆخی وڵاته‌كه‌یانه‌وه له زۆر لایه‌نه‌وه چه‌ندین كه‌س بوونه‌ته هێمای گه‌ل و خاكه‌كه‌یان. یه‌كێك له‌وانه شاعیری شۆرشگێر مه‌حمود ده‌روێش بوو، كه رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو له جۆشدانی خه‌باتی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و توانیی له‌رێگه‌ی شیعره‌كانییه‌وه كێشه‌ی گه‌له‌كه‌ی و خاكه‌كه‌ی بگه‌ینێته سه‌ر‌تاپای جیهان. مه‌حمود ده‌روێش هه‌موو ژیانی بۆ شیعر و نووسینی وتار له گۆڤاره‌كان ته‌رخان كرد مه‌حموود ده‌روێش له‌ساڵی 1942 له گوندی به‌ره‌و له قه‌زای عه‌كای جه‌لیلی رۆژئاوا له دایك بووه، چه‌ندین شیعری حه‌ماسی نووسیوه و چه‌ندین دیوانی چاپ كردوه كه گوزارشت له فیداكاری و قوربانیدانی گه‌لی فه‌ڵستینی ده‌كات.
له دوای ته‌واوكردنی خوێندنی ئاماده‌یی هه‌موو ژیانی خۆی بۆ شیعر و نووسینی وتار له گۆڤاره‌كان ته‌رخان كرد، به‌تایبه‌تی له گۆڤاری "الجدید" كه له‌دوایی بووه سه‌رپه‌رشیاری نووسین له‌هه‌مان گۆڤار، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش چه‌ندین جار تووشی گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان بوو یه‌كه‌م جاریش له ساڵی 1961 گیرا به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چالاكی سیاسی زیندانیش بۆته هه‌وێنی شیعره‌كانی.
ده‌روێش چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه له‌وانه : خه‌ڵاتی لۆتس له‌ساڵی 1969 خه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له ساڵی 1980 خه‌ڵاتی قه‌ڵغانی شۆرشی فه‌ڵه‌ستینی ساڵی 1981 تابلۆی ئه‌وروپا بۆشیعر ساڵی 1981 خه‌ڵاتی ابن سینا ساڵی 1982 خه‌ڵاتی لینین له یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت ساڵی 1983 و چه‌ندین خه‌ڵاتی تری وه‌رگرتووه، به‌رهه‌مه‌كانی بۆ سه‌ر 22 زمان وه‌رگێردراون.
مه‌حموود ده‌روێش له ژیانیدا چه‌ندین پۆست و پله و پایه‌ی وه‌گرتووه وه‌كو وه‌ر‌گرتنی ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی رێكخراوی ئازادی فه‌ڵستینی له ساڵی 1972 و هه‌ڵبژادنی له لیژنه‌ی ته‌نفیزی رێكخراوی ئازادی، به‌ڵام به‌هۆی په‌یمانی ئۆسلۆ وه‌كو ناره‌زاییه‌ك وازی لێهێنا. سه‌رۆكی نووسه‌ران و رۆژنامه نووسانی فه‌ڵستینی بووه، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری "الكرمل" بووه.
ناوی هه‌ندێ له به‌رهه‌مه‌كانی: (چۆله‌كه‌كانی به‌بێ باڵ، گه‌ڵاكانی زیتوون، عاشقێك له فه‌ڵه‌ستینه‌وه، دوا شه‌و، خۆشه‌ویسته‌كه‌م له خه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستێت، هه‌وڵی ژماره7، خۆشم ده‌وێت یان خۆشم ناوێت، رۆژانی خه‌می ئاسایی، به‌خێر چیت ئه‌ی شه‌ر به‌خێر چیت ئه‌ی ئاشتی، له‌سه‌رئه‌وه‌ی كردت داوای لێبوردن مه‌كه و)هتد. شایانی باسه شاعیر مه‌حموود ده‌روێش نیازی وابوو پێش كۆچ كرد‌نی سه‌ردانی كوردستان بكات به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م گه‌شته‌ی بۆ نه‌كرا چونكه له 10/8/2008 به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ له ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی نه‌شته‌گه‌ریدا دڵی لێدان كه‌وتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.