ئه‌و تویته‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا (باراك ئۆباما) كه به هۆی پشێوییه‌كانی ویلایه‌تی فێرجینیا و كاردانه‌وه‌كانی دژی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له مانگی (8) ی ئه‌مساڵ بڵاویكرده‌وه ،بوو به Top list تویته‌ر بۆ ساڵی 2017 .
دوای ئه‌وه‌ی ئۆباما له تویتێكدا بۆچوونی خۆی ده‌رباره‌ی پشێوییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ویلایه‌تی ڤێرجینیا ده‌رده‌برێت ،ئه‌و تویته به شێوه‌یه‌ك ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات كه چوار ملیۆن و نیو لایكی بۆ دێت و یه‌ك ملیۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار (ریتویت) یش ده‌كرێت .
ئه‌و تویته‌ی ئۆباما له مێژووی دروستبوونی كۆمپانیای تویته‌ر به گرنگترین تویت داده‌نرێت كه زۆرترین لایكی بۆ هاتبێت ، تا ئێستا هیچ توێتێكی سه‌رۆكی ئه‌مریكا (دۆناڵد ترامپ) له تویته‌كانی نه‌گه‌یشتۆته یه‌ك ملیۆن لایك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.