به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری ماشابڵی چینی به هۆی یاریكردنی زۆر و له راده‌به‌ده‌ر به مۆبایله زیره‌كه‌كه‌ی كچێكی چینی چاوێكی له ده‌ستده‌دات و كوێر ده‌بێت .
ئه‌و كچه ته‌مه‌نی 21 ساڵه‌و له باشووری وڵاتی چین نیشته‌جێیه، به هۆی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له‌سه‌ر یه‌ك و به شێوه‌یه‌كی خێرا سه‌رقاڵی یارییكردن بووه به یارییه‌كی نێو مۆبایله‌كه‌ی چاوی چه‌پی له ده‌ستده‌دات و كوێر ده‌بێت .
به قسه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ره كچه‌كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت و خۆی باسی كردووه كه ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته بۆ هه‌موو رۆژێك (7 بۆ 8) كاتژمێر بێ ئه‌وه‌ی جوڵه بكات له شوێنی خۆی یاری Arena of Valor ی كردووه .
یاری Arena of Valor له وڵاتی چین به شه‌ره‌فی پادشا ناسراوه كه‌سانێكی زۆر له‌و وڵاته ه‌و یارییه ده‌كه‌ن و خواستێكی زۆری له‌سه‌ره .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.