Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 21:34

له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا

ناوبژیوان دوو یاریزانی له‌ ئه‌دیلاید كرده‌ ده‌ره‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ستپێكی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی ئوستڕالیا، یانه‌ی ئه‌دیلاید یونایتد سه‌ركه‌وتنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ی مێلبۆرن ڤیكتۆری میوانداری برده‌وه.

یاریه‌كه‌ له‌ یاریگای مێلبۆرن به‌ڕێوه‌چوو، له‌ خوله‌كی حه‌ڤده‌دا، هێرشبه‌ری سه‌نیگالی بابا دیاوارا گۆڵێكی بۆ ئه‌دیلاید به‌ لێدانی سه‌ر تۆماركردو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاوشه‌شیشدا، یاریزان مارك میلیگان گۆڵی به‌رامبه‌ری مێلبۆرنی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.

پاشان یاریزان جۆرجی بلاك وود گۆڵی دووه‌می تیپی میوانی له‌ خوله‌كی حه‌فتاودوو تۆماركرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ دوایین حه‌وت خوله‌كی یاریدا، ناوبژیوان به‌كارتی سوور هه‌ردوو یاریزان دانیێل ئه‌دلونگ و بێنجامین گاروكسیۆی له‌ ئه‌دیلاید كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا.

كه‌چی ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌یه‌ی ژماره‌ی یاریزانانی تیپی میوان كاریگه‌ری نه‌كرده‌ سه‌ر ئه‌نجامی یاری و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به‌ سه‌ركه‌وتنی ئه‌دیلاید یونایتد به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك كۆتایی هات.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئه‌دیلاید له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چوارده‌ خاڵ به‌رزبووه‌وه.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.