له خولی باسكه‌ی تیپه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به ئێن بی ئه‌ی، تیپی برۆكلین نیتس به 100 خاڵ به‌رامبه‌ر به 95 خاڵ له تیپی ئۆكلاهۆما سیتی تاندێری برده‌وه.
یاریه‌كه له مه‌كسیكۆسیتی پایته‌ختی مه‌كسیك به‌ڕێوه‌چوو، له ماوه‌ی یه‌كه‌مدا برۆكلین نێتس به سیی و سێ خاڵ به‌رامبه‌ر به بیست خاڵ له‌پێش ئۆكلاهۆما بوو، له ماوه‌ی دووه‌میشدا، برۆكلین نێتس درێژه‌ی به پێشكهوتنهكهی دا‌و به په‌نجاوهه‌شت خاڵ به‌رامبه‌ر به چل‌ونۆ خاڵ كه‌وته پێش ڕكابه‌ره‌كه‌ی.
یاریزان ڕاسیل وێستبرۆك ئاستێكی به‌رزی له ڕیزی برۆكلین پێشكهشكردو له هه‌ردوو ماوه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌مدا، هه‌ژده خاڵی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد.
له ماوه‌كانی سێیه‌م و چواره‌میشدا، برۆكلین نێتس له ئاسته به‌رزه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو تا له كۆتاییدا به جیاوازی پێنج خاڵ سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ركرد.
ئه‌مه‌ش شه‌شه‌م یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌یه كه له مه‌كسیكۆسیتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.