رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی ئاشكرایكردووه كه ملیاردێرێكی یه‌هودی هانی دۆناڵد ترامپ ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای داوه بۆ ئه‌وه‌ی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل بناسێنێ.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له راپۆرتێكیدا بڵاویكردۆته‌وه كه شیلدون ئه‌دیلسۆن ، ملیاردێری به ره‌گه‌ز یه‌هودی هانی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای داوه بۆ ئه‌وه‌ی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل بناسێنێ.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، كه ترامپ له راستی كاردانه‌وه‌كانی ئه‌م رووداوه تێ ناگات.
رۆژناكه ده‌شڵێ: ئه‌دیلسۆن چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له رێگای كه‌سه نزیكه‌كانی ترامپ، فشارێكی زۆری خستۆته سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا ، بۆ ئه‌وه‌ی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل بناسێنێ.
كوردستان تیڤی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.