ژمارەیەك فرۆكەیەكی جەنگی ئیسرائیلی هێرشیان كردە سەر چەند ناوچەیەك ، بەپێی گوتەی سوپای ئیسرائیل هێرش كراوەتە سەر ناوچەكانی بزووتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززە .
لە خان یونس باشووری كەرتی غەززە ، فرۆكەكانی ئیسرائیل ناوچەی قادسیەی سەر بە كەتیبەكانی قەسام بە 2 مووشەك بۆردومانكرد ، هەروەها ناوچەی بەدر لە ناوەراستی كەرتی غەززە بە 3 مووشەك . ئێوارەی دوێنێش 15 هاووڵاتی فەرەلەستینی بریندار بوون لەو هێرشە ئیسرائیلییەی كە كرایە سەر كەتائیبی قەسسام لە ناوچەی ئەبراج شێخ زاید .
هەروەها هەر دوێنێ ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی كشتوكاڵی كردە ئامانج . 2 هاووڵاتی فەلەستینی كوژران و زیاتر لە 180 كەسی دیكە بە رووبەرووبوونەوەی راستەوخۆ بریندار بوون لەو خۆپیشاندانە توڕەییەی نزیك سنووری نێوان كەرتی غەززە و ئیسرائیل .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.