Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 06:44

ماکرۆن: نابێت لوبنان ببێته‌ ئامرازی ده‌ستی هێزه‌کانی ناوچه‌که‌

پاراستنی سه‌قامگیریی و سه‌روه‌ریی و ئاسایشی لوبنانی به‌ ئامانجی سه‌ره‌كی خۆی راگه‌یاندووه‌
emmanuel macron
کوردستان TV
100%

له‌ كۆنفڕانسی نێودوه‌ڵه‌تیی پاریس بۆ پشتیوانی لوبنان، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا وێڕای ئاماژه‌ به‌ پێگه‌ی ئێران و سعوودیا له‌ لوبناندا وتی: نابێت ئه‌م وڵاته‌ ببێته‌ ئامرازێك له‌ پێناو یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی هێزه‌كانی ناوچه‌كه‌.

كۆنفراِنسی پاریس كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان و هه‌روه‌ها ریكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و نوێنه‌رانی چه‌ند وڵاتێكی له‌ هه‌شتی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كردووه‌، پاراستنی سه‌قامگیریی و سه‌روه‌ریی و ئاسایشی لوبنانی به‌ ئامانجی سه‌ره‌كی خۆی راگه‌یاندووه‌.

هه‌روه‌ها پێش ده‌ستپێكردنی كۆنفڕانسی پاریس ژان ئیۆ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نساش له‌ دیمانه‌یه‌كی رادیۆییدا رایگه‌یاند كه‌ لوبنان وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی خۆیه‌تی و نابێت هیچ ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كیی سه‌قامگیرییه‌كه‌ی بشێوێنێت.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.