عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح ، سه‌رۆكی پێشووتری یه‌مه‌ن به‌ر له كوژرانی نامه‌یه‌كی له‌دوای خۆیدا به‌جێهشتووه‌و ده‌ڵێ، ته‌نها خۆم له نێوان كۆمه‌ڵێك خیانه‌تكار ده‌بینمه‌وه، ئه‌وانه‌ی یه‌مه‌نیان به نرخێكی هه‌رزان فرۆشت.
سالم غه‌باری، رۆژنامه‌نووسی یه‌مه‌نی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نامه‌یه‌كی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵحی به‌ر له كوژرانی بڵاوكردۆته‌وه كه‌به‌ده‌ست خه‌تی خۆی نووسراوه.
عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، له نامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر ئه‌م نامه‌یه‌تان دۆزییه‌وه، ئه‌وه بزانن كه نیشتمان پیرۆزه‌و ناكرێ سازشی له‌باره‌یه‌وه بكرێت ، وه‌سیه‌تیشم بۆ منداڵه‌كانم و گه‌لی یه‌مه‌ن ئه‌وه‌یه كه خۆیان و یه‌مه‌ن راده‌ستی میلیشیا تاوانكاره‌كان نه‌كه‌ن .
ساڵح له نامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی نووسیوه: له‌م چركه ساتانه‌دا ته‌نها خۆم له نێوان كۆمه‌ڵێك خیانه‌تكار ده‌بینم، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یه‌مه‌نیان به نرخێكی هه‌رزان فرۆشت، سڵاوتان لێبێت ئه‌ی گه‌لی یه‌مه‌نی قاره‌مان، له به‌هه‌شتی فیرده‌وس به‌یه‌ك ده‌گه‌ینه‌وه.
نامه‌كه به‌رواری 3-12-2017ی له‌سه‌ره كه ده‌كاته رۆژێك به‌رله كوژرانی.
كوردستان تیڤی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.