سه‌رۆكی حزبی سوشیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا له كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یدا پێكهێنانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌وڕوپای به ئامانجی له‌پێشینه‌ی خۆی راگه‌یاند، هه‌روه‌ها وتیشی ئه‌و وڵاتانه‌ی ناكۆكن له‌گه‌ڵ ئه‌م ئامانجه ده‌بێت یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا جێبهێڵن.
مارتین شوڵتز سه‌رۆكی حزبی سۆشیاڵ دیموكراتی ئه‌ڵمانیا له كۆنگره‌ی سه‌رتاسه‌ریی ئه‌و حزبه‌دا كه رۆژی پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، جه‌ختی كرده‌وه كه تا ساڵی 2025 ده‌بێت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌وڕوپا به ده‌ستوورێكی یه‌كگرتوو جێگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا بگرێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی كرد كه ئه‌گه‌ر وڵاتێكیش ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، ده‌بێت یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا جێبهێڵێت.
شوڵتز كه تا ساڵی 2016 سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وڕوپا بووه له درێژه‌دا وتیشی كه ئه‌وڕوپا بیمه‌ی ته‌مه‌نه بۆ ئێمه و ته‌نیا یه‌كگرتووه‌یی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌م كیشوه‌ره‌یه كه چانسی ئێمه بۆ ركابه‌ریی له‌گه‌لأ ناوچه به‌رفراوانه‌كانی دیكه گرێنتیی ده‌كات.
پێشنیاره‌كه‌ی مارتین شوڵتز به‌خێرایی له‌لایه‌ن خاوه‌ن پیشه‌سازییه‌كانی ئه‌ڵمانیاوه كه‌وته به‌ر پێشوازیی, به‌ڵام ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به‌م پێشنیاره بێده‌نگیی هه‌ڵبژاردووه و حزبی سۆشیال كریستیان كه هاوپه‌یمانی مێركله هه‌ڵوێستی نه‌رێنیی له به‌رامبه‌ر پێشنیاره‌كه‌ی شوڵتزدا هه‌بووه.
یه‌كێك له رێبه‌رانی پله باڵای ئه‌و حزبه وه‌ك ره‌خنه‌یه‌ك له مارتین شوڵتز وتی كه ناوبراو ئه‌وڕوپییه‌كی رادیكاڵه و راوبۆچوونه‌كه‌ی شایانی ستایش نییه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.