بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل وێڕای داوا له وڵاتانی جیهان بۆ وه‌ستاندنی ئێران له پرۆگرامی موشكی بالستیكیی و چه‌كی ئه‌تۆمیی و پشتیوانیی تیرۆریسم، وتیشی كه وڵاته‌كه‌ی رێگه به ئێران نادات تا بنكه‌ی سه‌ربازیی له سووریا دامه‌زرێنێت.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی جروزالم پۆست، ناتانیاهۆ له كۆنفرانسی دیپلۆماتیكی جروزالم پۆست‌دا جه‌ختی كرده‌وه كه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه له دژی ئێران ده‌ست بجوڵێنین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل وتیشی: ئێمه رێگه ناده‌ین ئه‌وان له سووریا پێگه دابكوتن. ئێمه ئه‌وه‌ی كه به زمان بیڵێین ده‌یكه‌ین به كردار و له‌وه‌شدا جیددین.
له درێژه‌دا ناتانیاهۆ وتی ئه‌گه‌ر پێش به ئێران نه‌گیرێت، ئه‌م وڵاته تا ده ساڵی داهاتوو ده‌بێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمیی.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.