Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:26

ترەمپ هۆکاری دەستتێوەردانی روسیا و ئێران لە سوریا ئاشکرا دەکات

ترەمپ : ئۆباما هیچی نەكرد بۆیە روسیا و دواتر ئێران هاتنە ناو سوریا
ترەمپ هۆكاری دەستتێوەردانی روسیا و ئێران لە سوریا ئاشكرا دەكات
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ، هۆكاری دەستتێوەردانی روسیا و ئێران لە كاروباری سوریا ئاشكرا دەكات و هۆكارەكەشی بۆ باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دەگەرێنێتەوە .

ترەمپ لە وتارێكیدا بۆ ژمارەیەك لە لایەنگرانی لە ویلایەتی فلۆریدا ، روونیكردەوە كە ئەمریكا خۆی بە لاواز بینی و هەروەها هێڵی سووری نەبەزاند ، ئەگەر ئەو هێڵەمان ببەزاندبا ئەوا روسیا و ئێران نەیاندەتوانی بێنە ناو سوریا . ترەمپ راشیگەیاند كە هەر یەكەو لە روسیا و ئێران هێلی سووریایان بەزاند ، بێ ئەوەی هیچ روونكردنەوەیەك بدات ، ترەمپ گوتی ئۆباما هیچی نەكرد بۆیە روسیا و دواتر ئێران هاتنە ناو سوریا .

ئەمریكا ساڵی 2013 هەڕەشەی بەكارهێنانی هێزی سەربازی كرد ، دوای ئەوەی حكومەتی سوریای تۆمەتباركرد بەبەكارهێنانی چەكی كیمیایی ، بەڵام ئەمریكا هەڕەشەی خۆی بەجێنەگەیاند چونكە روسیا پێشنیاری كرد كە چۆن ئەو چەكە كیمیاییە لە وسوریا لە ناو ببات .

لە ساڵی 2015 ـەش فرۆكەكانی روسیا هێرشیان كردە سەر مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لە سوریا وەك بەهاناوە هاتنی داوای بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.