نیكی هیلی، باڵیۆزی هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشتگیری له هه‌نگاوه‌كه‌ی دۆناڵد تڕه‌مپ ،سه‌رۆكی ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای كرد، كه قودس وه‌كو پایته‌ختی وڵاتی ئیسرائیل ناساند.
له كوبوونه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیكی هیلی، باڵیۆزی ئه‌مریكا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: پشتگیری له هه‌نگاوه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین بو ناساندنی قودس وه‌كو پایته‌ختی ئیسرائیل و وه‌كو هه‌ر ولاتێكی دیكه‌ش ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی پایته‌ختی خوی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تڕه‌مپ به‌و مانایه نایێت كه ئه‌مریكا ده‌ست به‌رداری پڕۆسه‌ی ئاشتی بووه له نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل ،چونكه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵدان بۆ به‌رقه‌رار كردنی ئاشتی له نێوان ئه‌م دوو وڵاته .
رۆژی 8-12-2017 دوناڵد تڕه‌مپ ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به فه‌رمی قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تڕه‌مپیش كاردانه‌وه‌ی جیهانی لێكه‌وته‌وه به تایبه‌ت له‌لایه‌ن وڵاته ئیسلامییه‌كان .
كوردستان تیڤی: پێداچوونه‌وه: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.