سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌ێنێ، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسڕائیل بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه و بۆ ئێمه‌ی موسڵمانیش هه‌رنوێژ كردنێك له قودس خێری پێنج سه‌د نوێژی هه‌یه.
د.موسه‌نا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی به به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا راگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسڕائیل بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه،دژ به‌بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه، بڕیارێكه دژ به‌فه‌له‌ستینیه‌كان دراوه كه خاكه‌كه‌یان له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه داگیركراوه،بڕیارێكه ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌ی خودی ئه‌و بانگه‌شانه‌یه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئاشتی ده‌یكات،ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته‌كانی هه‌مو سه‌رۆكه‌كانی پێشوی ئه‌مریكایه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م بڕیاره ده‌بێته هۆی دروستبوونی شه‌ڕ و نائارامی له‌ناوچه‌كه‌دا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا.
گوتیشی: من پێش ئه‌وه‌ی كورد بم موسڵمانم، به‌كوردبوونمان له‌موسڵمانێتی ناشۆرێینه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بابه‌تێكی مرۆڤایه‌تیه و به‌رگری كردنه له‌مافی گه‌لێك كه‌خاكه‌كه‌ی داگیركراوه، به‌رگری كردنه له‌مافی موسڵمانان و شوێنه پیرۆزه‌كان بۆ ئێمه‌ی موسڵمان هه‌رنوێژ كردنێك له قودس خێری پێنج سه‌د نوێژی هه‌یه.
راشیگه‌یاند: با عه‌ره‌ب هه‌ڵوێستی نه‌بێت له‌سه‌ر ئێمه، بۆ ئێمه ئه‌مه بابه‌تێكی مرۆڤایه‌تیه، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتێكی شۆڤێنی بوو به شۆڤێنی ئه‌وه خۆی و ئه‌خلاقی دۆڕاندووه، له‌هه‌رشوێنێك پێشێلكاری دژ به‌مرۆڤ كرا خاكی داگیر و وێران كرا هه‌موو مرۆڤایه‌تی لێی به‌رپرسه.
كوردستان تیڤی - ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.