Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 06:30

ئه‌مریکا داوا له‌ ناتۆ ده‌کات له‌سه‌ر چه‌کی ئه‌تۆمی قه‌ده‌غه‌کراو گوشار بخاته‌ سه‌ر رووسیا

ئه‌مریكا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوای له‌ هاوپه‌یمانانی خۆی له‌ ناتۆدا كردووه‌ تا رووسیا ئیدانه‌ بكه‌ن
کوردستان TV
100%

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆدا چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ رووسیا چه‌كی ئه‌تۆمیی قه‌ده‌غه‌كراوی له‌به‌رده‌سته‌ و داوای له‌ هاوپه‌یمانانی خۆی له‌ په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیدا كرد تا گوشاری زیاتر بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ و ئیدانه‌ی بكه‌ن.

حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوای له‌ هاوپه‌یمانانی خۆی له‌ ناتۆدا كردووه‌ تا رووسیا ئیدانه‌ بكه‌ن به‌ هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمیی یاساغی له‌به‌رده‌سته‌ و به‌ ئه‌گه‌ری زۆر چه‌كی ئه‌تۆمیی مامناوه‌ند و كورت هاوێژی هه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمین.

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ناتۆدا داوای كردووه‌ تا گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ند بێت به‌و په‌یماننامه‌یه‌. هه‌روه‌ها جێمز ماتیس هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشنیاره‌ی لێ قبوڵ نه‌كرێت، خۆی به‌خێرایی هه‌ڵوێستی ده‌بێت له‌مباره‌یه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.