به‌گوێره‌ی بۆچوونی ئێریك سۆلهایم سه‌رۆكی لقی ژینگه پارێزیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی پاشماوه پلاستیكییه‌كان له ده‌ریاكاندا، ده‌بێت به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م مادده‌یه كه‌م بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ناوبراو پێشوازیی كرد له هاتنی وڵاتی كینیا بۆناو ئه‌و 40 وڵاته‌ی كه كیسه‌ی پلاستیكییان له وڵاته‌كانیان قه‌ده‌غه كردووه.
سه‌رۆكی پلانه‌كانی ژینگه پارێزیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سێیه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی جیهانی ئه‌م رێكخراوه‌دا له نایڕوبیی پایته‌ختی كینیا وتی كه ده‌بێت رێگه له چوونی پاشماوه پلاستیكییه‌كان بۆناو ده‌ریاكان بگیرێت و پێویستیشه ده‌ریاكان له‌و پاشماوانه پاك بكرێنه‌وه كه ئێستا بوونه‌ته هۆی ئاڵووده‌بوونی ده‌ریاكان.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ساڵانه هه‌شت ملیۆن تۆن پلاستیك له قوڵایی ده‌ریاكان ده‌نیشن.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.