به‌رپرسی لقی پانزه خانه‌قین رایده‌گه‌ێنێ، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به بیانووی بوونی داعش له ناوچه‌كه، له سنووری شاری كه‌لار نزیك بوونه‌ته‌وه.
شێخ جه‌عفه‌رمسته‌فا ، به‌رپرسی لقی پانزه خانه‌قین به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له گوندی ئیسلاح له سنووری جه‌له‌ولا چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌كدارێكیان لێ كوشتوون و دوو كه‌سیشیان لێ به‌دیلگرتوون، پاشانیش هێزه‌كانی سوپا و هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی به بیانووی دۆزینه‌وه‌ی دیله‌كانی خۆیان و بردنه‌وه‌ی ته‌رمی كوژراوه‌كه‌یان به‌هێزێكی زۆره‌وه چوونه‌ته گوڵجه‌جۆ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری جه‌له‌ولا و گه‌رمیان و له‌كه‌لاریش نزیك بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: چوونی ئه‌و هێزه‌ی سوپا‌و حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناوچه‌كه، بۆ ئه‌وه‌یه نمایشی هێزه‌كانی خۆیان له ناوچه‌كه بكه‌ن و چونكه ئه‌وان باش ده‌زانن چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه بوونی نییه، كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه سووكایه‌تی به خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا بكه‌ن.
گوتیشی: له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌و گوندانه به‌ره‌و شاری كه‌لار ئاواره‌بوون و ئه‌وانیش به بیانووی بوونی داعش ماڵه كورده‌كان ده‌پشكنن و حسیاب بۆ هیچ كه‌سێك ناكه‌ن و به‌خه‌ڵكه‌كه‌یان گوتووه، بێ پرس و راوێژ له‌و سنووره هه‌رشوێنێكمان بوێ ده‌توانین بۆی بچین .
كوردستان تیڤی - ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.