عێراق و ئێران رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووكیان واژوو كردووه‌و له‌م نزیكانه‌دا ده‌ست ده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه.
جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند: هه‌ردوو وڵات عێراق و ئێران رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووكیان واژوو كردووه.
به‌پێی رێككه‌وتنه كه رۆژانه ٣٠ تاكو ٦٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كه‌ركووكه‌وه هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرێت و رێككه‌وتنه‌كه‌ش له‌نێوان كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراقی (سۆمۆ) و لایه‌نی ئێرانی‌دا واژوو كراوه.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه ئالا یاسر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سۆمۆ رایگه‌یاندووه: ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك. له‌م نزیكانه ده‌ست به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌كرێت .
كوردستان تیڤی - ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.