به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌رین له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له شارۆچكه‌ی حاجیاوای سه‌ر به شاری ڕانیه‌ی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین پیاوێك خێزانه‌كه‌ی خۆی به فیشه‌كێك ده‌كوژێت.
كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له گه‌ڕه‌كی دابانی شارۆچكه‌ی حاجیاوا پیاوێكى ته‌مه‌ن 38 ساڵانی پیشه كاسب به ناوی(ف.ص.ج) ژنه‌كه‌ی خۆی به ناوی (ق.ر.ج) ته‌مه‌ن 30 ساڵان به چه‌كی كڵاشینكۆف ده‌كوژێت.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی حاجیاوا ده‌گه‌نه شوێنی رووداوه‌كه و ته‌رمی كوژراوه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی رانیه ده‌كه‌ن و دۆسییه‌ی تاوانیش بۆ بكوژه‌كه ده‌كه‌نه‌وه، كه به گوێره‌ی قسه‌ی بكوژه‌كه له كاتی پاككردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كه‌ی فیشه‌كێك له ده‌ستی ده‌رچووه‌و به سه‌ری ژنه‌كه‌ی كه‌وتووه‌و ده‌ست به‌جێ دوای به‌ركه‌وتنی فیشه‌كێك ژنه‌كه‌ی گیانی له ده‌ستداوه.
شایه‌نی باسه ماڵی ئه‌م ژن و مێرده له گه‌ره‌كی باداوانی شاری هه‌ولێره‌و بۆ سه‌ردانیكردنی ماڵی باوكی هاوسه‌ركه‌ی چووبوون بۆ حاجیاوا و خاوه‌نی چوار منداڵن.
كوردستان تیڤی – پێداچوونه‌وه: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.