باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند: بەشێوەیەکی کاتی هاتوچۆی فەرمانبەرانی له بهغدا سنووردار کردووە، ئاماژه بهوه دهكات، ئهمهریكییهكان له عێراق هێشتا له ژێر مهترسی رفاندن و كردهی تیرۆریستیدان.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا له بهغدا راگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە لە پێگەی ئەلکترۆنی خۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، بەهۆی بڕیاری ناساندنی قودس وەکو پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس، خۆپیشاندان و ناڕەزایی دروست دەبێت، ئەگەریش هەیە هەندێک لەو خۆپیشاندانانە توندوتیژی لێبکەوێتەوە، بۆیە هاتوچۆی فەرمانبەرانی لە ناوخۆ و دەرەوەی ناوچەی سەوز لە بەغدا سنووردارکردووە.
ئاماژه بهوه دهكات، ئهمهریكییهكان له عێراق هێشتا له ژێر مهترسی رفاندن و كردهی تیرۆریستیدان.
شایهنی باسه ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا قودسی وەکو پایتەختی ئیسرائیل ناساند و تەئکیدی لەوە کردەوە کە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس دەگوازێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.