بریاره ئه‌مرۆ شەممە 9/12/2017، وەزیرانی دەرەوەی وولاتانى عەرەبى لە کۆمکاری عەرەبی لەسەر داوای نێردەی فەلەستین و ئوردن، کۆببنەوەو تێیدا هه‌لوێست و كۆده‌نگى فه‌رمى ولاتانى عه‌ره‌بى له‌هه‌مبه‌ر بریارى دۆنالد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌مه‌ر ناساندنى قودس وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل و گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانەی ئه‌مه‌ریكا لە شارى لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس رابگه‌ینن.
تێزانین ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 6/12/2017، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل لە تەل ئەبیبەوە بۆ (قودس) ئۆرشەلیم دەرکرد و تێیدا شاری ئۆرشەلیمی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند، كه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى جیهانى ئیسلامى و نێوده‌وله‌تى به‌دواى هۆیدا هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.