پێنج پرۆژه‌ی ته‌ندروستی له دهۆك و ئاكری جێبه‌جێ ده‌كرێن، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ته‌ندروستی له‌م ناوچانه، پرۆژه‌كانیش بەشی هەرە زۆری ئەو پڕۆژانە خزمەت بە ئافرەت و منداڵان دەكەن.
ئه‌مرۆ لەژێر چاودێری وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆك و باڵوێزی یەكێتی ئەوروپا، لەشاری دهۆك و شارۆچكەی ئاكرێ بەردی بناغه‌ی پێنج پڕۆژەی تەندروستی دانرا.
لە چوارچێوەی كردنەوەی پڕۆژەیەكی گەورەی تەندروستی لە شارۆچكەی ئاكرێ، دكتۆر رێكەوت حەمەرەشید وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە شاری دهۆك و شارۆچكەی ئاكرێ ئامادەین بۆ كردنەوە و دانانی بەردی بنیاتی پێنج پڕۆژەی گەورەی تەندروستی كە خزمەتێكی باش بە خەڵكی پارێزگای دهۆك و ئاوارە و پەنابەرانیش دەكات.
له كاتی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان، د.رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: حكومه‌تی عێراق ماوه‌ی چوار ساڵه بودجه‌ی نه‌ناردووه، به‌ڵام بڕیاری داوه ده‌رمانی ساڵی داهاتوو بۆ هه‌رێم دابین بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی 170 ملیار دینار ته‌رخانكراوه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم گوتیشی: له‌دوای ساڵی 2014ه‌وه كێشه‌ی ده‌رمان له هه‌رێم هه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی نه‌ناردنی بودجه له‌لایه‌ن به‌غدا و هاتنی ئاواره بۆ هه‌رێم و هه‌بوونی شه‌ڕی داعش.
پێنج پرۆژه‌ی ته‌ندروستی له دهۆك و ئاكری جێبه‌جێ ده‌كرێن، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ته‌ندروستی له‌م ناوچانه، پرۆژه‌كانیش بەشی هەرە زۆری ئەو پڕۆژانە خزمەت بە ئافرەت و منداڵان دەكەن.
لەماوەی رابڕدوودا یەكێتی ئەوروپا و رێكخراوەكانی سەر بەو یەكێتییە، چەندان پڕۆژەی تەندروستی و خزمەتگوزاری و خێرخوازیان بۆ ئاوارە و پەنابەر و خەڵكی ناوچەكەی ئەنجام داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.