بەمەبەستی ئیدانەكردنی بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ لە ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل، هەزاران هاوڵاتی فەڵەستینی لە گۆڕەپانی تایمز لە شارى نیویۆرك گردبوونەوەو خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.
خۆپیشاندەران رەخنەیان لە بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا گرت و دروشمەكانی "ئەمە قبوڵكراو نییە و فەڵەستین ئازاد دەكرێت"یان دەوتەوە.
تێزانین ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 6/12/2017، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل لە تەل ئەبیبەوە بۆ (قودس) ئۆرشەلیم دەرکرد و تێیدا شاری ئۆرشەلیمی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند، كه ئهمهش كاردانهوهى جیهانى ئیسلامى و نێودهولهتى بهدواى هۆیدا هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.