Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:32

رۆژی دووشەممە ڤلادیمێر پۆتین سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره‌ ده‌کات

پۆتین و ئه‌ردۆگان بریاره‌كه‌ى تره‌مپ له‌مه‌ر قودس تاوتوێ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا رۆژی دووشەممە لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی ئەنقەرە دەكات و پێكه‌وه‌ پرسی قودس و رەوشی سووریا و چه‌ند بابه‌تى تر تاوتوێ دەکەن.

مانگی رابردووش، دووجار رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی رووسیای كردو لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبووەوە، كه‌ سەردانی ئەردۆگان تایبەت بوو بە رەوشی سووریا و بەستنی لوتكەی سۆچی لە نێوان سەرۆكانی رووسیا و توركیا و ئێران، به‌لام ئه‌م جاره‌ پێده‌چێت هه‌ردوو سه‌رۆك له‌ ئه‌نقه‌ره‌وه‌ هه‌لوێستى خۆیان له‌مه‌ر بریاره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ ناساندنى قودس وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل نیشان بده‌ن.

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ رێكخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین رایگەیاند، تاوەكو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە بڕیاری قودس پاشگەزدەبێتەوە، دانوستانەكانی ئاشتی فەڵەستین - ئیسرائیل لەگەڵ ئەمەریكا هەڵدەپەسێرێن.


 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.