فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند" هیچ رێككه‌وتنێك له نێوان شانده سه‌ربازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا نه‌بووه، به‌لكو ته‌نها كۆبووه‌نه‌وه و گفتوگۆ هه‌بووه له باره‌ی چه‌ند پرسێك، به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه هیچ رێككه‌وتنێكی سه‌ربازی.
وتیشى" تا ئێستا سێ كۆبوونه‌وه له نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجامدراوه و هه‌رلایه‌كیش 7 خاڵی بۆ گفتوگۆكردن ئاماده‌كردووه، هه‌ردوولا بیروڕای هاوبه‌شییان هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ندێك له خاڵه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا رێككه‌وتنێك نه‌بووه، كه شكستی هێنابێت یاخود لێی كشابنه‌وه.
جه‌بار یاوه‌ر به مالپه‌رى عه‌ره‌بى"غه‌د پرێس"ی راگه‌یاندووه، كێشه‌ی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا، له‌سه‌ر چه‌ند بازگه و خاڵێكی سنووری نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیداره به كۆمه‌ڵێك پرسی ناوخۆ و جیاوازه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند" وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دانوستان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی سنووری و بازگه‌یه‌ك ناكات، به‌ڵكو گفتوگۆ له باره‌ی ئیداره‌ی هاوبه‌ش له رووبه‌رێكی زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر له ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌كات، له‌گه‌ڵ كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی تر.
تێزانین ئه‌مڕۆ سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژ به ناوی حكوومه‌تی به‌غدا رایگه‌یاند" شاندی سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند خاڵێكی رێككه‌وتنی نێوانییان پاشه‌كشه‌یان كردووه كه له‌سه‌ر رێككه‌وتوون، به‌لام وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌مه‌ى ره‌ت كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.