Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 07:32

دۆناڵد ترەمپ رەخنەی لەباراک ئۆباما ده‌گرێت

ترەمپ: لاوازی ئۆباما وایكرد روسیا و ئێران دەستوەربدەنە قەیرانی سوریا
کوردستان TV
100%


سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باراك ئۆباما بەهۆكار دەزانێت بۆ دەستوەردانی روسیا و ئێران لەقەیرانی سوریا، ده‌شڵێت: ئەگەر ئەمریكا ئەو هێڵە سوورانەی ببەزاندایە، ئەوا روسیا و ئێران نەیاندەتوانی دەستوەربدەنە قەیرانی سوریا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەوتەیەكیدا لەبەردەم جەماوەرەكەی لەویلایەتی فلۆریدا رەخنەی لەباراك ئۆباما سەرۆكی پێشووی وڵاتەكەی گرت و رایگەیاند: لاوازی ئۆباما لەئاست قەیرانی سوریا وایكرد روسیا و ئێران دەستوەربدەنە كاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە.

ترەمپ وتیشی ئیدارەی پێشووی ئۆباما لاوازی ئەمریكای نیشانی هەموواندا و نەیتوانی هێڵە سوورەكان ببەزێنێت و ئەگەر ئەمریكا ئەو هێڵە سوورانەی ببەزاندایە، ئەوا روسیا و ئێران نەیاندەتوانی دەستوەربدەنە قەیرانی سوریا.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.