ناوه‌راستی شارۆچكه‌ی خورماتوو لە شوێنێکی نادیارەوە بۆردوومانکرا، بەهۆی بۆردوومانەکە دوو چەکداری حەشدی شەعبی برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك لە خورماتوو ڕاگەیاند: کاتژمێر پێنجی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك 10 گولە هاوەن بەچه‌ند گەڕەکێکی خورماتووەوە نراوە و دانیشتووانى گەڕەکەکانیش تێکەڵن لە کورد و تورکمان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه بۆردوومانه‌كه زیانێکی زۆری لێ کەوتووەتەوە و کوژراو بریندار هەیە، گوتیشی: جگه له چه‌كدارانى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، ژماره‌یه‌ك قوربانى له‌نێو هاووڵاتیاندا هه‌یه، به‌پێی زانیارییه‌كان تا ئێستا دوو کوژراو و 10 بریندار هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.