ڕه‌یچه‌ڵ ئه‌ڤراهام، نووسه‌رو شاره‌زای دیاری پرسی كورد، له وتارێكی نوێیدا له وێبسیایتی "فۆرن پۆڵسی ئه‌سۆسییه‌شن" باس له هه‌وڵه‌كانی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات بۆ چاره‌كردنی گرفته‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له ڕێگه‌ی دیالۆگ و دانوستانه‌وه، له هه‌مان كاتدا نووسه‌ر باسی ئه‌و گه‌مارۆ نایاسایی و ناده‌ستووریانه ده‌كات، كه حكوومه‌تی عێراق خستوونیه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا نووسه‌ر ده‌ڵێت" حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیستا داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، ئه‌مەریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، كه ده‌ستێوه‌ردان بكه‌ن له كێشه‌كانی عێراق و هه‌ریمی كوردستان له پێناو ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق ناچار بكه‌ن بێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
ڕه‌یچه‌ڵ ئه‌ڤراهام باس له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له ڕه‌شنووسی بودجه‌ی سالی 2018 و كاریگه‌ریی داخستنی فرۆكه‌خانه‌كان له‌سه‌ر هاوكارییه مرۆڤایه‌تییه‌كان و ده‌ڵێت" حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌ی بڵاو كردووەته‌وه و گوتویه‌تى، كه ئه‌وان ئاگادار نه‌بوون له نووسینی ڕه‌شنووسی بودجه‌ی سالی 2018 و، دەشڵێت" داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان و گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان به‌شێكی ترن له‌و كۆمەڵه سزایانه‌ی عێراق به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیدا ده‌چه‌سپێنێت.
له هه‌مان كاتیش‌دا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووەته‌وه، كه حكوومه‌تی عێراق ناردنی ده‌رمانی بۆ كوردستان ڕاگرتووه، هه‌رچه‌نده له‌م دواییه‌دا بومه‌له‌رزه‌یەك به خێرایی 7.3 پله له ناوچه‌كه داوه‌و زیاتر له ملیۆن و نیوێك ئاواره هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان."
نووسه‌ر پێی وایه ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان له ناوخۆی كورردستان هاوكاری نێچیرڤان بارزانی بن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه‌دا. نێچیرڤان بارزانی پێویستی به كۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تییه تا فشار بخه‌نه سه‌ر به‌غدا و ده‌ست به دانوستان بكات له‌گەڵ هه‌ریمی كوردستان، ئه‌گه‌ر نا به‌هێزترین هاوپه‌یمانی ئه‌مەریكا له باریكی خراپتردا ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.