رێكخراوی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر نه‌خشه رێگایه‌كیان سه‌باره‌ت به پرسی قودس داناوه.
مه‌حمود عه‌فیفی وته‌بێژی ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، رایگه‌یاند رێكخراوه‌كه‌یان به‌نیازه ئه‌مرۆ له‌باره‌ی پرسی قودس كۆبونه‌وه‌یه‌كی به په‌له ساز بكات.
گوتیشی مه‌به‌ست له كۆبونه‌وه‌كه ره‌تكردنه‌وه‌ی بریاری ناساندنی قودسه به پایته‌ختی ئیسرائیل له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه، عه‌فیفی راشیگه‌یاند، له ئێستادا هه‌ولێك له ئارادایه بۆ دوپاتكردنه‌وه‌ی مافی دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین كه قودس پایته‌خته‌كه‌ی بێت.
گوتیشی به‌هۆی پێكدادانه سه‌ربازییه‌كان و كێشه ناكۆكیه سیاسیه‌كان ره‌وشی وڵاتانی عه‌ره‌بی له جێگیر نیه به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا هێشتا پرسی قودس له‌دڵی هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب دایه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.