ئه‌مڕۆ چله‌ی ماته‌مینی شه‌هید ئه‌ركان شه‌ریف له‌هه‌ولێر به‌رێوه ده‌چێت ، كه به‌ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له داقووق تیرۆركرا.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 10-12-2017 به‌شی ئادابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین رێوره‌سمێك بۆ چله‌ی ماته‌مینی راگه‌یاندكاری شه‌هید ئه‌ركان شه‌ریف له كاتژمێر 30-10ی به‌یانی له‌ناو كۆلێژ ساز ده‌كات.
شه‌وی بیست و نۆ له‌سه‌ر سیی مانگی ده‌ی دووهه‌زار و حه‌ڤده ڕۆژنامه‌نووس و وێنه‌گری كوردستان تیڤی ئه‌ركان شه‌ریف له شارۆچكه‌ی داقووق كه له كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه ،به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه له ماڵه‌كه‌ی خۆی له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چه‌كداری ده‌مامكدار شه‌هید كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.