Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:31

تره‌مپ ٤ کاتژمێر سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌کات

كه‌س بۆی نییه‌ ده‌ست بۆ ریمۆتی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ی به‌رێت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رۆژانه‌ چوار كاتژمێر به‌دیار ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه‌ داده‌نیشێت و كه‌سیش بۆی نییه‌ ده‌ست بۆ ریمۆتی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ی به‌رێت .

رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز به‌ پشتن به‌ستن به‌ زانیاری كه‌سانی نزیك له‌ دۆناڵد تره‌مپ،  سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بڵاوی كرده‌وه‌  كه‌ رۆژانه‌ تڕه‌مپ بۆ ماوه‌ی ٤ كاتژمێر سه‌یری ته‌له‌ڤزیۆن ده‌كات.

نیویۆرك تایمز ده‌شڵێ: تره‌مپ به‌یانیان كاتژمێر ٥:٣٠ خوله‌ك له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و به‌ گشتی سه‌یری به‌رنامه‌كانی كه‌ناڵی Fox News ده‌كات و به‌ تایبه‌تیش به‌دیار به‌رنامه‌ی "Fox&Friends" داده‌نیشێت.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ كاتێك تره‌مپ له‌ كۆشكی سپی به‌دیار ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه‌ ده‌بێت ته‌نها خۆی و كارمه‌ندانی ته‌كنیكی ده‌ست بۆ ریمۆتی ته‌له‌ڤزیۆنه‌ قه‌باره‌ ١٥٢ سانیمه‌تره‌كه‌ ده‌به‌ن.

كوردستان تیڤی - ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.