وه‌زیری به‌رگری مالیزیا، رایده‌گه‌ێنێت ، هێزه‌كانی سوپای مالیزیا له‌باره‌ی قودس هه‌میشه ئاماده‌یه ئه‌ركی پێبدرێت.
ئاژانسی Bernamaی مالیزی بڵاوی كرده‌وه، هیشامه‌دین حوسین ، وه‌زیری به‌رگری مالیزیا له‌میانی گوتارێكیدا له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاندووه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به بڕیاری ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، گورزێكی گه‌وره‌ی له موسڵمانان وه‌شاندووه
هیشامه‌دین گوتیشی: له ئه‌گه‌ری هه‌ر نه‌رێنییه‌ك به‌رامبه‌ر وڵاتانی موسڵمان، پێویسته هه‌موو كاتێك له ئاماده‌باشیدا بین. ئه‌گه‌ر سه‌ركرده باڵاكان ده‌ست به جوله بكه‌ن و پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌وا هێزه‌كانی سوپای مالیزیا له‌باره‌ی قودس هه‌میشه ئاماده‌یه ئه‌ركی پێبدرێت.
كوردستان تیڤی – ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.