Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 09:26

هێمن هەورامی: ئەگەر پێشمەرگە نەبووایە تا ئێستاش مووسڵ ئازاد نەدەکرا

هێمن هەورامی : پێشمەرگەی كوردستان لەو جەنگانە 1.826 شەهیدی لە پێناو سەركەوتن بەسەر داعش داوە.
هێمن هەورامی: ئەگەر پێشمەرگە نەبووایە تا ئێستاش مووسڵ ئازاد نەدەكرا
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی دوێنێ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكاتی پێشكەشكردنی وتاری سەركەوتنی بەسەر داعش باسی هێزە بەشدارەكانی جەنگەكەی كرد و ناوی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی نەهێنا.

 

هێمن هەورامی راوێژكاری سەرۆك بارزانی رایگەیاند ، ئەگەر پێشمەرگە و كوردستان نەبوونایە ، عێراق نەیدەتوانی تا ئێستاش شاری مووسڵ ئازاد بكاتەوە.  

هێمن هەورامی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی ، حەیدەر عەبادی لە وتارەكەی سەبارەت بە كۆتایی هاتنی كردە سەربازییەكانی لەدژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش راگەیاند، بەیەك وشەش باسی لە رۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەو جەنگانە نەكرد كە 1.826 هەزارو هەشت سەدو بیست و شەش شەهیدی لە پێناو سەركەوتن بەسەر داعش داوە.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

هيَمن هةورامي: ئةطةر ثيَشمةرطة نةبوواية تا ئيَستاش مووسلَ ئازاد نةدةكرا
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.