فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی ناسنامه‌ی چه‌كداره سوننه‌كانی شاخی غه‌ره‌ی نزیك خورماتووی ئاشكرا كرد ، كه به نزیكه‌ی 500 چه‌كدار مه‌زه‌نده ده‌كرێن.
عه‌لی حسێنی ، وته‌بێژێكی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه: چه‌كداره‌كانی شاخی غه‌ره و ناوچه‌ی په‌ڵكانه تێكه‌ڵه‌ن له داعش و قاعیده و كۆنه به‌عسیه‌كان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: هۆكاری نه‌چوونی هێزه عێراقیه‌كان به‌ره‌و شاخی غه‌ره بۆ شه‌ڕكردن دژی ئه‌و چه‌كدارانه بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ناوچانه‌ی چه‌كداره‌كانی تێدایه ده‌كه‌وێته دیوی ناوچه كوردییه‌كانه‌وه، بۆیه داوامان له‌سوپای عێراق كردووه بچنه سه‌ر چه‌كداره‌كان، به‌ڵام نازانین كه‌ی ئه‌مه رووده‌دات.
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، له‌وباره‌یه‌وه گوتی: چه‌كداره سوننه‌كان له شاخی غه‌ره‌و په‌ڵكانه سه‌رقاڵی سه‌نگه‌ر سازی و قایم كردنی جێگه‌كانیانن.
ژماره‌ی چه‌كداره سوننه‌كانی شاخی غه‌ره به نزیكه‌ی 500 چه‌كدار مه‌زه‌نده ده‌كرێن.
كوردستان تیڤی – ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.