رۆیته‌رز راپۆرتێكی نهێنیی له سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستكه‌وتووه كه تیایدا هاتووه ئه‌و موشه‌كانه‌ی چه‌ندین جار حوسییه‌كان هاوێشتوویانه‌ته ناو خاكی سعوودیه، هه‌موویان له یه‌ك شوێن و سه‌رچاوه‌وه بوون.
ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له چواره‌مین راپۆرتدا كه سه‌باره‌ت به سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ر ئێران ئاماده‌ی كردووه، رایگه‌یاندووه: كه به‌رپرسانی ئه‌م رێكخراوه به مه‌به‌ستی لێكوڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و موشه‌كانه ره‌وانه‌ی سعوودیه كراون كه هاوێژراونه‌ته خاكی سعوودیه، چه‌ند شاره‌زایه‌كی ئه‌و بواره‌یان ناردووه‌ته سعوودیه.
گۆتێرێز له درێژه‌دا باس له‌وه ده‌كات كه لێكۆڵه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و موشه‌كانه پێكهاته و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دیكه‌یان له یه‌ك جۆره و هه‌موویان له یه‌ك شوێنه‌وه هاتوون.
ناوبراو هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا نووسیویه‌تیی كه لێكۆڵه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه كگرتووه‌كان تاوتوێی سێ پارچه له‌و موشه‌كه‌یان كردووه كه مانگی رابردوو هاوێژراونه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی ریاز، وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ناونیشانی ئه‌و سێ پارچه‌یه یه‌ك شته و هه‌موویان ناوی " گروپی پیشه‌سازیی شه‌هید باقری"ـیان له‌سه‌ره كه كۆمپانیایه‌كه ئێرانییه و له لیستی ره‌شی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندایه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.