Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 06:36

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان داوا له‌ کۆریای باکوور ده‌کات بۆ پێشگیریی له‌ شه‌ڕ رێگه‌یه‌کی په‌یوه‌ندیی بهێڵێته‌وه‌

جێفری فلێتمه‌ن جێگری كاروباری سیاسیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ كۆریای باكوور ده‌كات بۆ پێشگیریی له‌ شه‌ڕ رێگه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیی بهێڵێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ جێفری فلێتمه‌ن جێگری كاروباری سیاسیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌كاتی سه‌ردانی خۆی بۆ كۆریای باكوور له‌م هه‌فته‌یه‌دا، داوای له‌ به‌رپرسانی ئه‌م ولاته‌ كردووه‌ كه‌ پێویسته‌ بۆ  پێشگیریی له‌ روودانی هه‌ر شه‌ڕێك، چه‌ند كه‌ناڵێكی په‌یوه‌ندیی درووست بكه‌ن تا ببنه‌ پردی گفتوگۆ له‌ كاتی پێویستدا.

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رۆژی شه‌ممه‌ نۆی ئه‌م مانگه‌ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی جێفری فلێتمه‌ن بۆ كۆریای باكوور له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: كه‌ ناوبراو له‌ پیۆنگ یانگ دیداری له‌گه‌ڵ ری یۆنگ هۆ  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و پارك میۆنگ گۆك جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ كردووه‌.

رێكخراوه‌كه‌ له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ جێفری فلێتمه‌ن له‌م سه‌ردانه‌دا جه‌ختی له‌ ئه‌نجامی ته‌واوی بڕیارنامه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌ و وتویه‌تیی كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی پابه‌ندیی خۆی بۆ گه‌یشتن به‌ رێگه‌ چاره‌یه‌كی ئاشتیخوازانه‌ له‌ قه‌یرانی نیمچه‌ دوورگه‌ی كۆریادا راده‌گه‌یه‌نێت.

هاوكاتیش كۆریای باكوور له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا له‌ رێگه‌ی ده‌زگای راگه‌یاندنی فه‌رمیی خۆیه‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ رازییه‌ به‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌كان له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی كۆریا كه‌م بكرێته‌وه‌.


سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.