Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 11:23

دەستەی دەستپاکی ئاماری ساڵێک راده‌گه‌یه‌نێت

دەستەی دەستپاكی: 123 کەیسی گەندەڵیمان رەوانەی دادگا کردوون
کوردستان TV
100%


 لە رۆژی جیهانیی دژە گەندەڵیدا دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند 123 کەیسی گەندەڵی رەوانەی دادگاکان کردوون، هەرچەندە هەوڵی چاکسازی دراوە، بەڵام هەنگاوەکان بە خاوی و لەسەرخۆ تێپەڕیون.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "قەیرانەكانی ھەرێمی كوردستان تەنھا بە یەك رێگە چارەسەر دەكرێن، ئەویش چاكسازییە، ئەوەش بە ھەماھەنگی ھەموو دامەزراوەكانی ھەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت، چونكە ئەو پرسە پێویستی بە كۆدەنگی ھەیە.

ئەمڕۆ یەكشەممه‌ ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی گشتیی دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئێستا 197 داوای هەواڵدەر و 178 داوای سزاییمان هەیە، لە ماوەی ڕابردووشدا 123 كەیسی گەندەڵی ڕەوانەی دادگاكان كراون و 39 كەیسیان حوكمی كۆتایان تێدا دراوە.

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی گوتی، 39 كەیس بڕیاری كۆتایان دراوە و 18 كەیسیان حوكمی سەركۆنە و سزای زیندانی تێدایە كە لە چەند مانگێكەوە هەتا هەشت ساڵ دەست پێ دەكات، هەروەها ئێستە 57 كەیس لە قۆناغی دادگاییكردندا ماونەتەوە.

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ئاشكرای كرد بۆ دەستەبەركردنی پەیامی چاكسازی پێویستیمان بە هاوكاریی چڕ و هەمەلایەنی حكوومەت، پەرلەمان و هەموو داودەزگا چاودێرییەكان و دەزگەی دادوەری هەیە و لە سەرووی هەموویانەوە یەكگرتوویی و كۆدەنگیی نیشتمانییە.

دەبێ ئێمە ستراتیجیی نیشتمانیی دژە گەندەڵی بگرینە بەر و دەستەی دەستپاكی لە ماوەی یەك ساڵی ڕابردوودا بە هاوكاریی ڕێكخراوێكی بەریتانی و هاوكاریی داودەزگاكانی حكوومەت، ستراتیجییەكمان دژی گەندەڵی ئامادە كرد و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ڕێكەوتی 2017/5/2 لە كۆبوونەوەی خۆدا دانی بەمەدا ناوە و لە "وەقایع كوردستان" بڵاو بووەتەوە، چەند مانگێكە ئێمەش پێشنیارمان داوەتە حكوومەت كە بۆ سەرپەرشتی و جێبەجێكردنی ئەو ستراتیجییە لیژنەی باڵا دروست بكرێت. حاكم ئەحمەد وای گوت.

ساڵانە لە ڕۆژی نۆی كانوونی یەكەم وەك ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە سەرانسەری دنیا دیاری كراوە و هەرێمی كوردستانیش ئەو یادە دەكاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.