Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:55

ئەڵمانیا: تا کۆتایی 2018 هیچ په‌نابه‌رێکى سووری نانێرینه‌وه‌ 

نزیکەی 400 هەزار په‌نابه‌رى سووری لە ئەڵمانیادا دەژین 
کوردستان TV
100%

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا تۆماس دو مایزیر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆی هەرێمەکانی وڵاتەکەی رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2018 هیچ کۆچبەرێکی سووری نەنێرنەوە بۆ سووریا. 

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشکرد، كه‌ وەزیرانی ناوخۆی هەرێمەکان هەڵسەنگاندنێکی نوێ بۆ بارودۆخەکە دەکەن و ئەگەر گەیشتنە ئەنجامێکی نوێ ئەوا لەگەڵ حکومەت تاوتوێی دەکەن، ئەگەریش نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک ئەوا قەدەغەکردنی ناردنەوەی کۆچبەرە سوورییەکان بۆ وڵاتی خۆیان بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە درێژ ده‌كه‌نه‌وه‌. 

بەگوێرەی زانیارییە نافەرمییەکان، نزیکەی 400 هەزار کۆچبەری سووری لە ئەڵمانیادا دەژین و کۆچبەرانی سووری و وڵاتانی دیکەش بە زۆری روودەکەنە ئەڵمانیا، ئەوەش دوای ئەوەی ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەو وڵاتە دەرگاکانی وڵاتەکەی بۆ کۆچبەرانی سووری کردەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.