Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 11:26

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم سبەینێ کۆده‌بێته‌وه‌

تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە دۆخی داهات و خەرجییەکان و بابەتی مووچەیه‌
کوردستان TV
100%

بڕیارە سبەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت، لە كۆبونەوەكەش گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێك بكرێت.

بڕیارە سبەی دووشه‌ممه‌ حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكەش چەندین بابەتی تر گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت دۆخی داهات و خەرجییەکانی هەرێم و بابەتی مووچە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕاپۆرتی وەزارەتەکانی (سامانە سروشتییەکان و دارایی)، پەروەردە، کشتوکاڵ تاوتوێ دەکرێن.

لە ڕاپۆرتی هاوبەشی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و داراییدا، باس لە داهات و خەرجییە خەمڵێندراوەکانی حکومەت دەکرێت بۆ ساڵی داهاتوو، هەروەها بابەتی دابەشکردنی مووچە تاوتوێ دەکرێت.

لەو كۆبوونەوەیە وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە خۆشەویستی نیشتمان و ژینگە پارێزی و پاكوخاوێنی لە پڕۆگرامەكانی خوێندندا ڕاپۆرتێك پێشكەش دەكات، هەروەها بە پلانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ قۆناغی ئێستای هەرێمی كوردستان گفتوگۆ دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.