Erbil 38°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 11:26

به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه‌ له‌ فه‌ڵه‌ستین 26 کەس برینداربوون

لەدژی بریارەكەی دۆناڵد ترامپ، خۆپیشاندان كرا
کوردستان TV
100%


لەچوارەم رۆژی نارەزایەتییەكان لەكەرتی رۆژئاوا لەدژی بریارەكەی دۆناڵد ترامپ، رووبەروبوونەوەی فەڵەستییەكان لەگەڵ سوپای ئیسرائیلدا لانی كەم 26 هاووڵاتی فەڵەستینی بریندار بوون.

ئەمرۆ یەكشەممە مانگی سووری فەڵەستین بڵاویكردەوە لەچوارەم رۆژی نارەزایەتییەكان لەكەرتی رۆژئاوا لەدژی بریارەكەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا كە قودسی وەك پایتەختی ئیسرائیل ناساند و بەهۆی رووبەروبوونەوە ی فەڵەستییەكان لەگەڵ سوپای ئیسرائیل دا لانی كەم 26 هاوڵاتی فەڵەستینی بریندار بوون.

مانگی سووری فەڵەستینی لەراگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە هەندیك لەبریندارەكان لەبەر ئەوەی سوپای ئیسرائیل غازی بەكارهێناوە دووچاری تەنگە نەفەسی ببوون و تەنها یەك حاڵەت لە شاری بەیت لەحم بە فیشەك بریندار بووە

چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 6-12  دۆناڵد ترامپ قودسی وەك پایتەختی وڵاتی ئیسرائیل ناساند و فەرمانیشی دا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە تەل ئەبیبەوە بگێۆزێتەوە بۆ قودس.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.