رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك کۆماری تورکیا بڕیارەکەی دۆنالد ترەمپ بۆ ناساندنى قودس وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل به بێ نرخ وه‌سف ده‌كات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سەرۆك کۆماری تورکیا ئەمڕۆ یەكشەممە لە میانه‌ى به‌ستنى شەشەمین کۆنگرەی ئاكپارتیدا لە شاری سیواس رایگەیاند" لێدوانەکەی دۆنالد ترەمپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ ناساندنى قودس وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل هیچ نرخێكى لای ئێمە نییە.
ئەردۆگان وتیشى'' قودس نوری چاومانه‌و ئەو شارە بۆ وڵاتێک به‌جێناهێڵین کە جگە لە كوشتنى مندال و داگیرکردن و تاڵان‌کردنی قودس، هیچى دیكه ناكه‌ن، كه مه‌به‌ستى ئیسرائیل بوو.
ئه‌ردۆگان هه‌روه‌ها وتیشى: ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستمان دێت بۆ قودس ئه‌نجامى ده‌ده‌ین و رێگه‌ش ناده‌ین سته‌م له برایانمان له فه‌له‌ستین بكرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.