بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل، له میانى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا وه‌لامى لێدوانه‌كانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانى سه‌رۆك كۆمارى توركیاى دایه‌وه‌و رایگه‌یاند"، ئه‌ردۆگان هێرشى كردووه‌ته سه‌ر ئیسرائیل، به‌لام من نامه‌وێت وانه‌ى ئه‌خلاق له سه‌ركرده‌یه‌ك وه‌رگرم كه گوند‌و ناوچه كوردییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆردومان ده‌كات و رۆژنامه‌نووسان زیندانى ده‌كات و یارمه‌تى ئێران ده‌دات له پێشێلكردنى سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و یارمه‌تى تیرۆریستان ده‌دات، له ناویشیاندا تیرۆریستانى غه‌ززه‌و هه‌روه‌ها بێتاوانه‌كانيش ده‌كوژێت.
تێزانین ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سەرۆك کۆماری تورکیا ئەمڕۆ یەكشەممە لە میانه‌ى به‌ستنى شەشەمین کۆنگرەی ئاكپارتیدا لە شاری سیواس هێرشى كرده سه‌ر ئیسرائیل و رایگەیاند" قودس نوری چاومانه‌و ئەو شارە بۆ وڵاتێک به‌جێناهێڵین کە جگە لە كوشتنى مندال و داگیرکردن و تاڵان‌کردنی قودس، هیچى دیكه ناكه‌ن، كه مه‌به‌ستى ئیسرائیل بوو.
ئه‌ردۆگان هه‌روه‌ها وتیشى: ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستمان دێت بۆ قودس ئه‌نجامى ده‌ده‌ین و رێگه‌ش ناده‌ین سته‌م له برایانمان له فه‌له‌ستین بكرێت .
له لایه‌كى تریشه‌وه بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپای بە دووڕوویی تۆمەتبار کرد ، کە رەخنەیان لە بڕیارەکەی ترەمپ گرتبوو لەسەر ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل.
تێزانین فەڕەنساو یەکێتیی ئەورووپا دژ بەو بڕیارەی ترەمپ وەستاونەتەوە کە قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.